هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 10 روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 10 روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 10 روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

2020-10-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

راوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌، موچەی مانگی 10 هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە و یاسای قەرزی ناوخۆ لە پەرلەمانەوە تێدەپەڕێنرێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، هیچ نیگەرانییەك لەبارەی خەرجكردنی موچەی ئەم مانگە بوونی نییە و وەك موچەی مانگی پێشوو دواناكەوێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، نەرمی نواندن هەیە لەلایەن لایەنە تایبەتمەندەكانەوە بۆ خەرجكردنی موچە بەبێ‌ دواخستنی.

راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەشكردوە، مافەكان پارێزراون و رێنمایی لە پەرلەمان و حكومەتیشەوە هەیە بۆ خەرجكردنی موچە لەرێگەی تێپەڕاندنی یاسای قەرزی ناوخۆیی كە پێشكەشی پەرلەمان كراوە.

قسه‌ كردن له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 10 ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق له‌ كاتێكدایه‌، مانگى داهاتوو حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى مانگى 5 دابه‌ش ده‌كات.