هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و دوو بەرپرسی باڵای حزبوڵڵای خستە لیستی سزاکانیيەوە

ئەمریکا، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و دوو بەرپرسی باڵای حزبوڵڵای خستە لیستی سزاکانیيەوە
ئەمریکا، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و دوو بەرپرسی باڵای حزبوڵڵای خستە لیستی سزاکانیيەوە

2020-10-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ: 'ئەمڕۆ ئەمریکا یەکێک لە جەنەراڵە پلەدارەکانی هێزی قودس لە عێراق کە لە هەمان کاتدا وەک باڵیۆزی ئێران لە بەغدا خزمەت دەکات، ئیرەج مەسجیدی خستە لیستی سزاکانەوە، بەوەیش هەنگاوێکی دیکەی هەڵنا بۆ رزگارکردنی گەلی عێراق لە ژێر کاریگەری ئێراندا'.

حکوومەتی ئەمریکا، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجیدی و دوو بەرپرسی باڵای حزبوڵڵای خستە لیستی سزاکانیيەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیارەکە لە چوارچێوەی بڕیارنامەی سەرۆکایەتی ژمارە ١٣٢٢٤ دەرکراوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەکاردەهێنرێت.

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەیش کرد کە حکوومەتی ئێران و رێبەرانی هێزی قودسی سەربە سوپای پارێزەرانی شۆڕشی ئێران ساڵانێکە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان سەرچاوەکانی گەلی عێراقیان داگیرکردووە و، رایگەیاند 'ئەمڕۆ ئەمریکا یەکێک لە جەنەراڵە پلەدارەکانی هێزی قودس لە عێراق کە لە هەمان کاتدا وەک باڵیۆزی ئێران لە بەغدا خزمەت دەکات، ئیرەج مەسجیدی خستە لیستی سزاکانەوە، بەوەیش هەنگاوێکی دیکەی هەڵنا بۆ رزگارکردنی گەلی عێراق لە ژێر کاریگەری ئێراندا'.

پۆمپیۆ ئەوەشی خستەڕوو کە مەسجیدی ساڵانێکە هاوکاری چالاکییەکانی هێزی قودسە لە عێراق و، مەشق بە گرووپە میلیشیاکان دەکات و پشتیوانی دارایی بەرچاویان بۆ دەستەبەر دەکات.

راشیگەیاند: 'مەسجیدی بەو چالاکیيانە یاری بە حکوومەتی عێراق دەکات، مەزهەبگەرایی زیاد کردووە و بە توندی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانەی عێراقی کردە ئامانج. هەروەها گرووپە بەرپرسیارەکان لە هێرشی سەر ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق بەڕێوەبردووە یان پشتیوانی کردوون. چالاکییەکەی ئەمڕۆ وەبیرهێنانەوەیەکی دیکەی ئەمریکایە دژ بە هەڵسوکەوتە زیانبەخشەکانی رژێمی ئێران لە ناوچەکەدا'.

- سزادانی بەرپرسانی باڵای حزبوڵڵا

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پۆمپیۆ، باسی لەوە کرد کە حزبوڵڵا لە زۆر ناوچەدا بەتایبەتی لوبنان کردەی هاوشێوەی ئەنجامداوە و، بەمەبەستی زیادکردنی گوشار لەسەر گرووپەکە و رێگریکردن لە توانای ئەنجامدانی چالاکی تۆڕی دارایی دوو کارمەندی حزبوڵلا بە ناوەکانی نەبیل قاووق و حەسەن ئال بەغدادیان خستووەتە لیستی سزاکانەوە.

پۆمپیۆ باسی لەوەیش کرد کە ئەو دوو کەسە لە بەرزترین ئۆرگانی بڕیاردانی حزبوڵڵادان و ئەندامی ئیدارەی باڵای ئەنجوومەنی شورای گرووپەکەن و، قاووق لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردندا چاودێری چالاکيیە ئابووریی و کۆمەڵایەتیيەکانی حزبوڵلا دەکات.

گوتیشی: 'ئەو بڕیارانە پەیامێکە بۆ بەڕێوەبەرانی حزبوڵڵا کە لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیان یان بەرژەوەندییەکانی تاراندا بەردەم گەلی لوبنانیان گرتووە. ئەمریکا پێداگرە لەسەر بەرەنگاوبوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە'.