جیهان.. ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 42 ملیۆنی تێپه‌ڕاند
2020-10-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٤٢ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٤٢ ملیۆن و سێ هه‌زار و ٦٠ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ١٤٢ هه‌زار و ٨٧٤ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٣١ ملیۆن و ١٩٠ هه‌زار و ٩٤٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و نۆ ملیۆن و ٦٦٩ هه‌زار و ٢٣٩ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، هه‌شت ملیۆن و ٦٦١ هه‌زار و ٦٥١ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه