هەواڵی کوردستان ئێستا

نەتەوە یەکگرتووەکان: 'لایەنە لیبییەکان رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی درێژخایەن"

نەتەوە یەکگرتووەکان: 'لایەنە لیبییەکان رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی درێژخایەن"
نەتەوە یەکگرتووەکان: 'لایەنە لیبییەکان رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی درێژخایەن"

2020-10-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

نەتەوە یەکگرتووەکان: 'لایەنە لیبییەکان رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی درێژخایەن لەسەرانسەری وڵاتدا'.

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە کە لە چوارەمین خولی کۆبوونەوەکانی لیژنەی سەربازیی هاوبەشی ٥+٥ لە جنێڤ، لایەنە لیبییەکان رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی درێژخایەن لەسەرانسەری وڵاتدا.

بریکاری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری لیبیا، ستیفانی ویلیامز، لە رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتنەکەدا بە ئامادەبوونی لایەنە لیبییەکان لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتارێکی بە زمانی عەرەبی پێشکەش کرد و، تیایدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە رێککەوتنەکە.
دوای واژووکردنی دەقی رێککەوتنەکە، لایەنە لیبییەکان هەموو بەیەکجار بەپێوە چەپڵەیان بۆ بڕیارەکە لێدا.