زیا بترۆس: ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێم ڕۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
زیا بترۆس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێم ئاشكرایكرد، رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی كه ماوه‌ی زیاتر له دو هه‌فته‌یه ده‌ستگیركراوه، ئێستا له ئاسایشی گشتی هه‌ولێره به‌ڵام هێشتا نازانن له‌سه‌ر چی ده‌ستگیركراوه.
زیا بترۆس، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی، رایگه‌یاندوه، به‌ر له سێ رۆژ هاوسه‌ری ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له ده‌سته‌كه‌یان سكاڵای پێشكه‌ش كردوه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ش ئه‌مان نوسراوێكی ره‌سمیان ئاڕاسته‌ی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چاره‌نوسی چییه.
زیا بترۆس وتویه‌تی: تا ئێستا كه‌سوكاره‌كه‌ی و پارێزه‌ر نه‌یانتوانیوه چاویان به ناوبراو بكه‌وێت كه "به‌پێی یاساكان ئه‌مه هه‌ڵه‌یه."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاشكرایكردوه كه دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئاسایش كردوه زانیویه‌تی شێروان شێروانی ئێستا له ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ره به‌ڵام پێیان نه‌وتوه له‌سه‌ر چی ده‌ستگیركراوه‌و چاوه‌ڕێن له‌وباره‌یه‌وه زانیاری‌یان به‌ده‌ست بگات.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه"ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ڕۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات." و پێشی وایه "هه‌تا كاری ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕێكنهخرێت به‌یاسایه‌ك ئه‌م بارودۆخه هه‌رئاوا ده‌مێنێته‌وه...ئێستا به‌ڕاستی فه‌وزایه."