هەواڵی کوردستان ئێستا

شوان محه‌مه‌د ته‌ها: هەتا حكوومه‌تی نوێ درووست نه‌بێت، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن

شوان محه‌مه‌د ته‌ها: هەتا حكوومه‌تی نوێ درووست نه‌بێت، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
شوان محه‌مه‌د ته‌ها: هەتا حكوومه‌تی نوێ درووست نه‌بێت، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن

2020-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


به‌غدا-KDP.info- به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا دەڵێ، هەتا حكوومه‌تی نوێ درووست نه‌بێت، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی نوێش درووست بێت، پێویسته‌ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت و، داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات و، قه‌ناعه‌تیان پێبكات، چونكه‌ له‌ئێستادا جگه‌ له‌ داواكاری، پرسی كوژرانی خۆپیشانده‌رانیش هاتۆته‌ ئاراوه.

شوان محه‌مه‌د ته‌ها، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەتا حكوومه‌تی نوێ درووست نه‌بێت، خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتریش له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌كه‌وێت ‌چۆن به‌پێی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك ده‌چێت، ئه‌وه‌ی باره‌كه‌ی گرژكردووه‌ زیادبوونی كوژرانی خۆپیشانده‌رانه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی عاقلانه‌ و ژیرانه‌ خۆی بخاته‌ ژێرباری ئه‌و پرسه‌ و، ئەو كێشه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه"‌.

شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتیشی: "تاوه‌كوئێستا ئه‌و كێشه‌ سیاسیانەی له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه،‌ پێم وانیه‌ بتوانن كه‌سێكی شایسته‌ دیاری بكه‌ن، چونكه‌ هه‌ندێك لایه‌ن داخوازی تایبه‌تیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ داواكاری خۆپیشانده‌ران یه‌ك ناگرێته‌وه‌، بۆیه‌ كێشه‌كانی عێراق لیوانلێون و ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كێشه‌كان چاره‌ نه‌بن و، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دای حكوومه‌ت هه‌بێت".

ته‌ها باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر رۆژه‌ و باسكردنی كاندیدێك، ئه‌وه‌ ده‌گه‌یەنێت كه‌ ئه‌و پرسه‌ به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه‌ له‌ عێراق، بۆیه‌ باشترین چاره ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران ره‌فزی ئه‌و جۆره‌ حوكمڕانییه‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا كێشه‌كان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌ستۆی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، تا سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌رپشك نه‌كرێت، ناتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

گوتیشی: "پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق قه‌ناعه‌ت به‌ خۆپیشانده‌ران بێنێت، چونكە داخوازی خۆپیشانده‌ران زیادی كردووه‌ و، تا ئێستا 500كه‌س كوژراون، پرسى كوژراوان و بریندارانیش بۆته‌ پرسێكی دیكه‌ و ئه‌مه‌ كێشه‌كانی زیاتر قورس كردووه"‌.

بڵند ئیبراهیم