كەشوهەوای ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان
2020-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هەندێك لە ناوچەی جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێك ناوچەی دیكەش نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت.