هەواڵی کوردستان ئێستا

دیدارێكی‮ ‬گرنگ‮

دیدارێكی‮ ‬گرنگ‮
دیدارێكی‮ ‬گرنگ‮

2020-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


سەلام عەبدوڵڵا

‬لە سەروبەندی‮ ‬پەنجاهەمین كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬جیهان لە (داڤۆس‮)‬،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بە شاندێكی‮ ‬باڵا،‮ ‬كە لەلایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمەوە سەركردایەتی‮ ‬دەكرا،‮ ‬بەشداری‮ ‬ئەو كۆڕبەندە گرنگە بوون‮. ئەم بەشداربوونەی‮ ‬ئەمجارە سەنگ و بایەخێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬شاندێكی‮ ‬باڵای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقیش لەوێ بوو،‮ ‬بە شاندێكی‮ ‬سەربەخۆ بەشداریكرد كە ئەویش پێگەی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬نیشاندەدات بە تایبەتی‮ ‬كە سەرۆكی‮ ‬زلهێزترین وڵاتانی‮ ‬جیهان كە ئەمەریكایە لەلایەن سەرۆكەكەیەوە پێشوازییەكی‮ ‬گەرم كرا و كاتێكی‮ ‬باش بۆ ئەو دیدارە تەرخانكرا‮.‬

هەرێمی‮ ‬كوردستان هەر لە هاتنی‮ ‬داعشەوە بۆ نیو عێراق، هەڵوێستی‮ ‬ڕاشكاوانەی‮ ‬بەرانبەر ئەو‮ ‬ڕێكخراوە تیرۆریستییە بەڕوونی‮ ‬دیاركرد و هەر زوو لە ماهیەت و مەبەست و ئامانجی‮ ‬ئەو تیرۆریستانە تێگەیشت و سەنگەری‮ ‬لێ گرتن،‮ ‬كە لێرەدا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ پشتیوانی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و شەڕی‮ ‬بەرانبەر داعش بەرز دەنرخێنین،‮ ‬چونكە بەو‮ ‬یارمەتییە كتوپڕەی‮ ‬ئەوان نەبوایە،‮ ‬هەرێم دووچاری‮ ‬دژوارییەكی‮ ‬سەخت دەبوو،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬كە سوپای‮ ‬عێراق چەك و جبەخانەی ‮(‬3) ‬فیرقەی‮ ‬سەربازی‮ ‬خۆی‮ ‬بە مۆدێرنترین جۆر چەكی پێشكەوتوو،‮ ‬بە تەواوی‮ ‬بۆ بەجێ هێشتن‮.

‬ئەگەرچی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬ئەو چەندین ساڵەی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژ بە داعش هێزی‮ ‬پیشمەرگەی‮ ‬كوردستان زیاتر لە‮ ‬1700‮ ‬ شەهید و زیاتر لە‮ ‬10000‮  ‬هەزار برینداری‮ ‬دا،‮ ‬بەڵام بە سەركەوتوویی‮ ‬و بە تێكشكانی‮ ‬داعش كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬ئەم‮ ‬ڕۆڵە بەرچاوەی‮ ‬هەرێم لە شەڕی‮ ‬دژ بە داعشدا، جێی‮ ‬ڕێز و تەقدیری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬شارستانی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬بوو،‮ ‬كە ئێستا وەك دەبینرێ گەلەكەمان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەری‮ ‬ئەو قوربانیدانە دەچنێتەوە و ئەمڕۆ هەرێم‮ ‬یەكێك لە ئارامترین ناوچەكانی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستە‮.

هەرێم لەڕووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سامانی‮ ‬سرووشتی‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬نەوت و گازدا پێگەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬جیهانی‮ ‬هەیە كە دەتوانرێ لە داهاتوودا هەم دابینی‮ ‬خۆشگوزەرانی‮ ‬بۆ خەڵكەكەی‮ بكات و هەم ئەو وزە گرنگەش بۆ وڵاتانی‮ ‬دەرەوە بەتایبەتی‮ ‬ئەورووپا و‮ ‬ڕۆژائاوا دابین بكات‮.

‬ئەم سەركەوتنە بەرچاوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە شەڕی‮ ‬داعش و دابینكردنی‮ ‬ئەو وزە گرنگە لە داهاتوودا بۆ جیهان لەو پێشوازییە گەرم و لەو دیدارە گرنگانەدا خۆی‮ ‬دەبینێتەوە كە لەلایەن سەركردەكانی‮ ‬جیهانەوە بەرانبەر سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و شاندەكەی‮ ‬نیشاندەدرا‮.‬

ئەوەی‮ ‬دەمینێتەوە بۆ پتەكردنی‮ ‬ئەو سەنگ و پێگەیەش تەنیا‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬گەلەكەمانە لە ناوخۆ و‮ ‬یەكهەڵویستییە بەرانبەر داهاتووی‮ ‬هەرێمەكەمان‮.