كه‌ركووك..گرژیی درووست بوو... خۆپیشانده‌ران: سته‌م له كورد كراوه
كه‌ركووك-KDP.info- ده‌رچووانی كۆلێژ له پێكهاته‌ی كورد له كه‌ركووك خۆپیشاندانێكیان له دژی دامه‌زراندنی پێكهاته‌كان ساز كرد و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سته‌م له كورد كراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌میان دامه‌زراون له چاو پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌رچووان له به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك گردبوونه‌وه و سه‌ره‌تاش گرژیی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان درووست بوو. دواتریش خۆپیشانده‌ران بینای په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووكیان هێلكه‌باران كرد .
خۆپیشانده‌رێك له ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند، كه تا ئێستاش له گردبوونه‌وه‌كه‌مان به‌رده‌وامین و ئاماده‌نین تا جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانمان شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داواكاری ئێمه‌ی ده‌رچووان ئه‌وه‌یه، یان ژماره‌یه‌كی زیاتری كورد دابمه‌زرێنرێت وه‌كو پێكهاته‌كانی دیكه، یانیش فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.