هەواڵی کوردستان ئێستا

مه‌سروور بارزانی سەرەخۆشی له‌ بنەماڵەی یاوەر نامق سالم ده‌كات

مه‌سروور بارزانی سەرەخۆشی له‌ بنەماڵەی یاوەر نامق سالم ده‌كات
مه‌سروور بارزانی سەرەخۆشی له‌ بنەماڵەی یاوەر نامق سالم ده‌كات

2020-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (یاوه‌ر نامق سالم)، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات.

 

یاوه‌ر نامیق سالم، برای جه‌وهه‌ر نامق سالمه‌ كه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، رۆژی چوارشه‌ممه‌، 23/1/2020 كۆچی دوایی كرد.

 

ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت:

 

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بنەماڵەی یاوەر نامق سالم

 

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک یاوەری برای تێکۆشەری ناسراوی کوردستان کاک (جەوهەر نامق سالم )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

 

 

مەسروور بارزانی 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان