هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچیرڤان بارزانی: سەرهەڵدانەوەی داعش جیدییە و عێراق پێویستی بە ئەمریکایە

نێچیرڤان بارزانی: سەرهەڵدانەوەی داعش جیدییە و عێراق پێویستی بە ئەمریکایە
نێچیرڤان بارزانی: سەرهەڵدانەوەی داعش جیدییە و عێراق پێویستی بە ئەمریکایە

2020-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پانێڵێک لە داڤۆس لەبارەی ئاڵۆزی و پشێوییە بەردەوامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق قسەیکرد و باسی لە گرژییەکانی عێراق، دۆخی خۆپیشاندانەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان کرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پانێڵەکەدا لە وەڵامی پرسیاری ئایا دەکرێت هەرێمی کوردستان خۆی بەدوور بگرێت لە ئەو دۆخەی لە عێراق هەیە و خۆی جیا بکاتەوە؟ ئاماژەی بەوە کرد، رووداوەکانی عێراق کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، هەرێمی کوردستان ناتوانێت خۆی لە عێراق جیابکاتەوە.

لەبارەی رۆڵی هەرێمی کوردستان لە گرژییەکانی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "هەموو هەوڵی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە دۆخی عێراق ئارام ببێتەوە و لەگەڵ بەغداش هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ دەرچوون لەو کێشەیە".
 سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نەوەی ئێستای عێراق ماندووبوونە لە حکومڕانییەکی 16 بۆ 17 ساڵە کە ناتوانێ پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین بکەن، بۆیە داوای ژیانێکی باشتر دەکەن.

سەبارەت بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق کرا کارێکی دروستنەبوو، سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریزم لە عێراق مەترسییەکی جیدییە و عێراق پێویستی بە یارمەتیی نێودەوڵەتی و ئەمریکا هەیە و پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە. 

رووداو