هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كۆبووه‌وه‌
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كۆبووه‌وه‌

2020-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


داڤۆس-KDP.info-  سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆى بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى عو‌مان دووپات كرده‌وه‌ به‌ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سوڵتان قابووس بن سه‌عید سوڵتانى پێشووى عومان، هه‌روه‌ها پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ سوڵتانى تازه‌ خاوه‌نشكۆ هه‌یسه‌م بن تارق ئال سه‌عید كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عومان ده‌ربڕى.

له‌ سێیه‌مین ڕۆژى به‌شداریكردنیدا له‌ كۆڕبه‌ندیى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یووسف بن عه‌له‌وى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا له‌ بواره‌ جیاكاندا كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها دوایین دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ و كاریگه‌ریى ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیرى، چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، ئاراسته‌ و سیاسه‌تى ئارامخوازیى عومان له‌ ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جیهان، تاوتوێ كران.