سلێمانی؛ لە هەفتەیەکدا دو کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسیش برینداربون
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆى سلێمانی ئاماری روداوەکانی هاتوچۆی هەفتەی رابردوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دو کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسیش برینداربون.
كۆی گشتی روداوهكانی ههفتهی ر ابردو 16 روداو بوە
رادیۆى ترافیک ئێف ئێم، كە رادیۆی فەرمى بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆى سلێمانی رایگەیاند، كۆی گشتی روداوهكانی ههفتهی ر ابردو لهسنوری هاتوچۆی سلێمانی، ئیدارهی گهرمیان، دهڤهری راپهڕین، دوكان، چهمچهماڵو دهربهندیخان 16 روداو بوە.
لەسەرجەم روداوەکاندا دو کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسی دیکەش برینداربون
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەرجەم روداوەکاندا دو کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسی دیکەش برینداربون.
ساڵی 2018 لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 208 روداوی هاتوچۆ رویانداوە، بەوهۆیەوە 655 كەس گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2018 لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 208 روداوی هاتوچۆ رویانداوە، بەوهۆیەوە 655 كەس گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 844 کەس برینداربون.
بەپێی وتەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، لە 63%ی روداوەکان بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلەوە رویاندوە، 33%یان بەهۆی کەمتەرخەمی و سەرقاڵبونی شوفێران بە بابەتی لاوەکییەوە بوە و 4%ی روداوەکانیش بەهۆی مەرجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل و خراپی رێگەوبانەکانەوە بوە.