هەواڵی کوردستان ئێستا

لەبەغداد لایەنگرانی سەدر بەشداری لەخۆپیشاندانی " هەینی سەربەخۆیی" دەکەن

لەبەغداد لایەنگرانی سەدر بەشداری لەخۆپیشاندانی " هەینی سەربەخۆیی"  دەکەن
لەبەغداد لایەنگرانی سەدر بەشداری لەخۆپیشاندانی " هەینی سەربەخۆیی" دەکەن

2020-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

ئەمڕۆ هەینی لەکاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانییەوە، خۆپیشاندەرانی سەربە رەوتی سەدر دەستپێکردنی خۆپیشاندانی ملیۆنیان لەژێرناوی " هەینی سەربەخۆیی" راگەیاندوە و لەئێستادا مەیدانەکانی خۆپیشاندان لەگەرمبوندایە.

هێزە ئەمنییەکان هەردو پردی جادریە و ناوەندی بەغدادیان داخستوە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆپیشاندەران.

بەپیی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران دروشم و داواکاری دژی هێزە بیانییەکانیان لەعێراق بەرزکردۆتەوە و داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق و چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەعێراق بە لافیتەیەكی سپی گەورە لەسەر پەرژینی دەرەوەی باڵەخانەكەی هۆشداریداوەتە خۆپیشاندەران.

لەو ئاگادارینامەیەدا، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكان بە گەورەیی و بە رەنگی سور نوسیویەتی "ئاگاداری"، لە بەشی خوارەوەشدا هاتوە "ئەم بەربەستە تێمەپەڕێنە، ئەگەر هەوڵبدەیت ئەم بەربەستە تێپەڕێنیت روبەڕوی لێپێچینەوەی توند دەبیتەوە".

ئەو هۆشدارییە پاش ئەوەدێت، سەرەتاكانی ئەم مانگە، لایەنگرانی دەستەی چەكداری حەشدی شەعبی و كەتیبەكانی حزبوڵا لەبەردەم باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانكرد هێزە ئەمریكیەكان لە وڵات بكرێنەدەرەوە.

هاوکات، سەرلەئێوارەی دوێنێ ( بەکاتی هەرێمی کوردستان) جەیمس جێفری دپلۆماتکارو نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی جیهانی دژی داعش لەعێراق و سوریا رایگەیاند، ئەوان بەفەرمانی پەرلەمانی عێراق نەهاتونەتە خاکی ئەو وڵاتە تا بەفەرمانی پەرلەمان هێزەکانیان پاشەکشە پێبکەن.

وتیشی، پاشەکشەکردنی هێزی سەربازی ئەمریکا لەعێراق پەیوەستە بە کۆمەڵێک پرسی ترەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق پێش هەربڕیارێک بیریان لێبکاتەوە، چونکە ئەمریکا دستبەرداری زۆر شتی تر دەبێت لەعێراق کە زیان بەعێراقییەکان دەگەیەنێت. 

ئەمە لەکاتێکدایە، خۆپیشاندەرانی دیکەی عێراق کەداوای چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی لەحکومەتدا دەکەن، ئەوانیش بەڵێنی خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەرییان داوە و داوایان لەهێزە ئەمنییەکان کردوە بیانپارێزن.


نوێدەکرێتەوە...