هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی یاوه‌ر نامیق ده‌کات

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی یاوه‌ر نامیق ده‌کات
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی یاوه‌ر نامیق ده‌کات

2020-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٤/١/٢٠٢٠ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بورهان جاف، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو یاوه‌ر نامیق – ی برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌که‌یان کرد، هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و به‌هشتی خۆی شاد بکات.

لای خۆیه‌ به‌ڕێز بورهان جاف سوپاس و پێزانینی خۆی و خانه‌واده‌که‌یانی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌، دڵنه‌وایی و هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، ده‌ربڕی.