سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی ده‌كات
2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 2019/12/10، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه: بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به‌ستن به حوكمی برگه‌ی (سێییه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 2019/12/10، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن. له‌گه‌ڵ رێزدا.. د.رێواز فایق حسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان