هەواڵی کوردستان ئێستا

تاڵەبانی: ڕەوشی عێراق ئاڵۆزە.. ئەنجوومەنی پارێزگا کارەکانی راگرتووە

تاڵەبانی: ڕەوشی عێراق ئاڵۆزە.. ئەنجوومەنی پارێزگا کارەکانی راگرتووە
تاڵەبانی: ڕەوشی عێراق ئاڵۆزە.. ئەنجوومەنی پارێزگا کارەکانی راگرتووە

2020-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هه‌ولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەھۆی بڕیاری پەرلەمانی عێراقەوە کارەکانی راگرتوە و سەرۆکی ئەنجوومەنەکەش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بڕیاری ٧١ برێمەر کاری دەکرد، بەڵام بەھۆی ئاڵۆزیەکانی عێراق کارەکانی راگرتووە.

رێبوار تاڵەبانی، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" دوایى بڕیاری پەرلەمانی عێراق ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کارەکانی راگرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی کارەکانی ھەموو ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی عێراق لە ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاکان راگیران".

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەشڵێت: "ھەرچەندە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بڕیاری ژمارە ٧١ برێمەر کاری دەکرد و بە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کارینەدەکرد، بەڵام ڕەوشی عێراق ئاڵۆزە و کەرکووکیش لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکان کارەکانی راگرتووە".

پەیوەست بە کاریگەری ڕاگرتنی کارەکانی ئەنجوومەنیش، تاڵەبانی گوتی: "بێگومان کاریگەری دەبێت لەسەر ڕەوشی کەرکووک و درێژەدان بەو ھەموو تەعریب و گەندەڵیەی دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکووکی گرتووتەوە".

 

قائید میرۆ