لە هێرشێكی چەكداری بۆ سەر زانكۆی كابوڵ، 25 كەس كوژران و بریندار بوون
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ به‌هۆی هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بۆ سه‌ر زانكۆی كابوڵ له ئه‌فغانستان 25 كه‌س له هێرشه‌كه‌دا كوژراون و برینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هێرشێكی چهكدارایی كرایه سه‌ر زانكۆی كابول له پایته‌ختی ئه‌فغانستان و به‌گوێره‌ی دواین ئاماره‌كان 25 كه‌س له هێرشه‌كه‌دا كوژراون و برینداربوون.
زانیارییه به‌راییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ زانكۆی كابوڵ له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشییهكاندا چه‌ند كاتژمێرێكی خایاندووه.
تاریق عوریان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: "3 كه‌س هێرشه‌كه‌یان كردووه و یه‌كێكیان له سه‌ره‌تادا بۆمبێكی ته‌قاندۆته‌وه و هێزه ئاسایشییه‌كان 2 هێرشبه‌ره‌كه‌ی تری كوشتووه".
میدیاكانی ئه‌فغانستان باسیان له‌وه كردووه كه پێشانگایه‌كی كتێب له‌ناو زانكۆكه‌دا كراوه‌ته‌وه به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی ئێران و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره كه‌سایه‌تییه‌كان، كاتێك كه شه‌ڕ ڕوویداوه.
توندوتیژییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رده‌وامن له ئه‌فغانستان، وێڕای ئه‌وه‌ی دانوستاندنی ئاشتی هه‌یه له نێوان تاڵیبان و نوێنه‌رانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌دا بۆ كۆتاییهێنان به زیاتر له 40 ساڵی قه‌یرانی خوێناوی ئه‌فغانستان.