هەواڵی کوردستان ئێستا

گەرمیان.. حەوت سەرپێچیكاری ژینگە دەستگیر كران

گەرمیان.. حەوت سەرپێچیكاری ژینگە دەستگیر كران
گەرمیان.. حەوت سەرپێچیكاری ژینگە دەستگیر كران

2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، دەستگیركردنی حەوت سەرپێچیكاری ژینگەی لە سنووری شارەدێی باوەنوور و قۆرەتوو ڕاگەیاند.

سەركەوت ڕەحیم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس دارستان و ژینگەی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی باوەنوور، 4 سەرپێچیكاریان دەستگیر كردووە كە 2 چەكی ڕاوكردنیان پێ بووە لەگەڵ لایتێكدا و بەمەبەستی ڕاوكردنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی هاتبوونە سنووری چالاكیی بنكەی ناوبراو".

گوتیشی: "هەروەها بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قۆرەتوو، توانیویانە 3 هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە بە هەمان شێوە چەكێكی ڕاوكردنیان پێ بووە و بەمەبەستی ڕاوكردنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی هاتبوونە سنووری چالاكیی ناوبراو".