شهرو پێكدادان له نێوان هێزهكانی پێشمهرگهو پهكهكه روویدا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پهیامنێری سپێده له ئامێدی، بەهۆی دانانی بۆمبێک بۆ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناحیە چەمانکێ دوو پێشمەرگە برینداربون و دواتریش بەوهۆیەوە گرژی دروستبوە
بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ، ئەمیر ئەلەند: "چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە و تا ئێستا لە ئاماری زیان و زەرەرەکانی پێشمەرگە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە".
چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی لەنێوانیاندا روویداوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ، له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند "چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە و تا ئێستا لە ئاماری زیان و زەرەرەکانی پێشمەرگە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە".
ئەمیر ئەلەند گوتیشی: "زانیاری تەواو لەبارەی رووداوەکە لەبەردەستدا نییە و لێکۆڵینەوە لێی بەردەوامە".
بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ بووە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک بریندار بووە.