له‌سه‌ر شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌و په‌كه‌كه، یه‌كگرتوو به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاودهكاتهوهو هۆشدارى ده‌دات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له‌سه‌ر شه‌ڕ و پێكدادانانى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و په‌كه‌كه، یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاودهكاتهوهو رایده‌گه‌یه‌نێت: وێرای به حهرامزانین و ره‌تكردنه‌وه‌ى شه‌ری ناوخۆ و كورد كوژی، له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تى ئیسلامى و نه‌ته‌وه‌یی خۆمانه‌وه ، به‌نیگه‌رانیه‌كی قووڵه‌وه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م بارگرژییه ده‌روانین. .
وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كگرتووی ئیسلامى كوردستان رایگه‌یاندووه، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه دوچاری چه‌ندین قه‌یرانی جۆراوجۆر بۆته‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی خێرا و گونجاو دابن بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه‌كان، كه‌چی به‌داخه‌وه جارێكی تر مه‌ترسی گه‌ڕێكی تری شه‌ڕی ناوخۆ و وێرانكه‌رى نێو ماڵی نه‌ته‌وه‌یی له ئارادایه كه نیگه‌رانی بۆ ئێمه و هه‌موو دڵسۆزێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر دروست كردوه .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وێرای به حهرامزانین و ره‌تكردنه‌وه‌ى شه‌ری ناوخۆ و كورد كوژی، له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تى ئیسلامى و نه‌ته‌وه‌یی خۆمانه‌وه ، به‌نیگه‌رانیه‌كی قووڵه‌وه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م بارگرژییه ده‌روانین.
وته‌بێژى یه‌كگرتوو ده‌شڵێت، هه‌ر لێره‌شه‌وه داواكارین هێزو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌سئولیه‌ته‌وه هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ كۆنترۆڵكردن و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسی شهر و ماڵوێرانی له‌هه‌رێم و ڕێگه‌ی ئاشتی و گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بگرنه به‌ر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئاشتى ناچینه ناو وورده‌كاریه‌كان.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، جارێكی تر هه‌ڵوێستی مه‌بده‌ئی یه‌كگرتوو دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه دژی شه‌ڕه و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى كێشه و ناكۆكیهكانه به‌ڕێگاى ئاشتى و دیالۆگ له چوارچێوه‌ى پارێزگاری كردن له به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هه‌رێمى كوردستان.