هەواڵی کوردستان ئێستا

مه‌سرور بارزانی داوا دەکات پشتیوانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ بەردەوام بێت

مه‌سرور بارزانی داوا دەکات پشتیوانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ بەردەوام بێت
مه‌سرور بارزانی داوا دەکات پشتیوانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ بەردەوام بێت

2020-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبونەوە، كە پێکهاتبو لە پەرلەمانتاران مارکوس گروبەل و یورگن هاردت ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا هەریەکە لە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا و باربارا ڤۆلف، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بون، گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق وناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.

مەسرور بارزانی سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای کرد بۆ دەستپێکردنەوەی راهێنان بە هێزی پێشمەرگە، جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبونی پشتیوانیی  هاوپەیمانان کرد لە پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر، بەتایبەتیش کە داعش هیشتا مەترسییەکی جددییە لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا.

شاندی ئەڵمانی ئاماژەیان بە پێگەی هەرێمی کوردستان کرد، کە فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیرییە لە عێراق وناوچەکەدا، ئامادەیی وڵاتەکەشیان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری گەشەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێناندا.