هەواڵی کوردستان ئێستا

"ڕۆژی ھەینیی داھاتوو ٥٣ بەرکەوتەی چەکی کیمیایی ڕەوانەی ئێران دەکرێن"

"ڕۆژی ھەینیی داھاتوو ٥٣ بەرکەوتەی چەکی کیمیایی ڕەوانەی ئێران دەکرێن"

2020-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


ھەڵەبجە-KDP.info- بڕیارە لە ڕۆژی ھەینیی داھاتوودا ژمارەیەک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن بۆ چارەسەرکردن و سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجەش ئاشکرای کرد، حکوومەت ھەموو خەرجیی چارەسەرکردنی بۆ دابین کردوون.


لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژی ھەینیی داھاتوو ٥٣ بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێن بە مەبەستی چارەسەرکردنیان، ھەموو تێچووی چارەسەرکردنەکەشیان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەستۆی خۆی دەگرێت و پارەیان بۆ خەرج کراوە."

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە گوتیشی: "بڕیار بوو پێشتر ئەو بەرکەوتانە ڕەوانەی دەرەوە بکرێت بۆ چارەسەرکردن، بەڵام بەھۆی ھەندێک ڕۆتینی کارگێڕییەوە دوا کەوتووە و ڕۆژی ھەینی بریندارەکان ڕەوانەی ئێران دەکرێن."

لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: "ژمارەیەکی دیکەی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی ماون، پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی کوردستانە و پێشتریش ژمارەیەکی دیکە لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێم ڕەوانەی دەرەوە کراون، بۆ چارەسەرکردن."

قائید میرۆ