سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات
هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/1/27 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری تاوتوێ كرا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له گرنگی داڕشتنی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی زانستی كرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری له رێگه‌ی زیادكردنی داهات به ئاراسته‌ی رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و رێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویسته‌كان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كرد، كه ئامانجێكی له پێشینه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و هاندان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویسته بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆیی و بیانییه‌كان و ، ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتره بۆ وه‌به‌رهێنان له گشت كه‌رته‌كاندا و ، گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رووبووم و به‌رهه‌می ناوخۆیی.