فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ دو به‌رپرسی باڵای ئه‌منی عێراق ده‌رچو
خەندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لە پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاند، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ دو ئه‌فسه‌ر به‌پله‌ی رائیدو مقه‌ده‌م ده‌رچوه به‌تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لە پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاندوه، ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند به دۆسییه‌ی كوژرانی خۆپیشاندان و ڕوداوه‌كانی پارێزگای دیوانیه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌پێی ماده‌ی 406ی یاسای سزادانی عێراقی بۆ مقه‌ده‌م (ا. ك. ح)و ڕائید (ع. ع. ج) به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی توندوتیژی و كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌رچوه.
25ی مانگی رابردو له‌پارێزگای دیوانیه به‌هۆی داخستنی چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و دروستبونی ئاژاوه‌و ڕاوه‌ستانی پرۆسه‌ی ده‌وام، هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌وڵیاندا دۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توندوتیژیان به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناو ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان برینداربون.
به‌پێی ئاماره‌كانیش له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 480 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران كوژران و 17 هەزار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.