هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە

2020-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشیان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.

پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتى دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان.

 

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

27/1/2020