حزبی ده‌عوه داوای كۆتایهێنان به‌داخستنی ڕێگاو ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات
خەندان-
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حزبی ده‌عوه داوای كۆتاییهێنان به‌داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و داخستنی ڕێگه‌وبانه‌كان ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت چیتر قبوڵ بكرێت دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی زیادكردنی تیرۆری فكری و زانستی.
داواكاری خۆپیشانده‌ران بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و عێراقیه‌كاندایه
حزبی ده‌عوه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق دوپاتكردۆته‌وه‌و جه‌ختیشیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، داواكاری خۆپیشانده‌ران بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و عێراقیه‌كاندایه، دوریشه له‌توندوتیژی و تێكدانی ئه‌منیه‌تی هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كان".
به‌داخه‌وه به‌شێك له‌خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌وبانه‌كانیان داخستوه‌و بۆته هۆی په‌ككه‌وتنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت
هەر لەو بەیاننامەكەدا، ئەو حزبە كە نوری مالیكی، سەرۆكایەتی دەكات، نیگه‌رانی خۆشی بۆ زیانه گیانی و مادیه‌كان ده‌ربڕیوه‌و ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، به‌داخه‌وه به‌شێك له‌خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌وبانه‌كانیان داخستوه‌و بۆته هۆی په‌ككه‌وتنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به‌تایبه‌ت خوێندنگه‌كان و ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده قبوڵ نه‌كراوه به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت.
حزبی ده‌عوه داواش له‌خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات، هۆكاربن بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی زانكۆ‌و په‌روه‌رده و ڕاشیگه‌یاندوه، ئه‌و ناوه‌ندانه به‌دوربگرن له‌ململانێ و ده‌رگاكانیان دامه‌خه‌ن، ئه‌و ناوه‌ندانه موڵكی گشتیین و ناوه‌ندێكن بۆ دروستكردنی نه‌وه‌ی داهاتو، به‌به‌رده‌وامی ده‌وامكردنیشیان ده‌یسه‌لمێنێت كه خۆپیشانداران له‌به‌رپرسیارێتیدان و هۆشیارییان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌زانست و ڕۆشنبیری.