هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەردۆگان: تورکیا شەشەمین وڵاتی سەردانکراوە لەجیهاندا

ئەردۆگان: تورکیا شەشەمین وڵاتی سەردانکراوە لەجیهاندا
ئەردۆگان: تورکیا شەشەمین وڵاتی سەردانکراوە لەجیهاندا

2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ساڵی 2018-دا شەشەمین وڵاتی سەردانکراوی جیهان بوە کە خەڵکی لەسەرتاسەری جیهانەوە رویان تێکردوە.

لەساڵی 2018-دا نزیکەی 46 ملیۆن کەس لەسەرتاسەری جیهانەوە سەردانی تورکیایان کردوە

ئەردۆگان ئاماژەی بەوەشکرد، لەساڵی 2018-دا نزیکەی 46 ملیۆن کەس لەسەرتاسەری جیهانەوە سەردانی تورکیایان کردوە.
زۆربەی سەردانکەرانی تورکیا گەشتیارین و بەمەبەستی سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتە سەردان دەکەن

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا، زۆربەی سەردانکەرانی تورکیا گەشتیارین و بەمەبەستی سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتە سەردان دەکەن.

تورکیا خاوەنی ئاو هەوایەکی سازگارە، خاوەنی زۆرترین دەریا و دەریاچەیە کە لەگەڵ کەشوهەواکەیدا زەمینەی گەشتێکی خۆش و سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیاران فەراهەم دەکات.

سەرۆکی تورکیا، ئاشکراشیکرد لەساڵی ئایندە ژمارەی گەشتیارانی جیهان لە 50 ملیۆن کەس نزیکدەبنەوە.