فارس عیسا: تەنیا بەم رێگەیە دۆخی عێراق ئاسایی دەبێتەوە
به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتی، دۆخی پارێزگاكانی عێراق زۆر خراپه و تاوه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانێكی بێلایه‌ن دیاری نه‌كرێت و كورد و سوننه و خۆپێشانده‌ران پێی ڕازی نه‌بن، دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، فارس عیسا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دۆخی پارێزگاكانی عێراق زۆر خراپه، به‌تایبه‌ت ناسریه. خۆپێشاندانیش به‌رده‌وامن و داواكارییه‌كانیان هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌و دۆخه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو لایه‌نه شیعه‌كان سه‌رۆكوه‌زیرانێك دیاری ده‌كه‌ن، کە هه‌م خۆپێشانده‌ران و هه‌میش كورد و سوننه پێی ڕازی ده‌بن.'
فارس عیسا گوتیشی: "تا ئێستا هیچ كه‌سێك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی دیاریش ده‌كرێت، ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، بۆیه پێویسته كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكرێت، كه بتوانێ ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر بكات و ئیداره‌ی دۆخی ئێستای عێراق بكات."
عیسا باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش بكرێت، ناتوانێ دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكات تاوه‌كو داواكاری خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كرێت، چونكه ئه‌وان داواكارییان هه‌یه و به هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر نابێت."
بڵند ئیبراهیم