خەندان زانیاری نوێ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه بڵاودەكاتەوە
خەندان -
سبه‌ینێ موچه‌ی مانگی 9ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابه‌شده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به خه‌ندان دراوە، سبه‌ینێ دوشه‌ممه موچه‌ی مانگی نۆی ئه‌مساڵی هه‌ریه‌ك له‌یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت و لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شكرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی خه‌ندان، هه‌رچه‌ندە تا ئێستا به‌فه‌رمی یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه 10-12-2019 موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شبكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه پشتبه دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه له به‌غداوه كه مانگانه 522 ملیار دیناره.