هەواڵی کوردستان ئێستا

تا ئێستا 170هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان گرێ دراوه‌

تا ئێستا 170هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان گرێ دراوه‌
تا ئێستا 170هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان گرێ دراوه‌

2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، دوای بڕیاری وه‌زاره‌ت بۆ به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ ماڵان، گرێدانی پێوه‌ری زیره‌ك به‌رده‌وامه‌ و تاوه‌كو ئێستاش 170هه‌زار پێوه‌ر گرێ دراوه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد ئه‌حمه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا كه‌ سیسته‌می كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌باوە بێت. پرۆسه‌كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ و له‌ ساڵی ڕابردووەوە ‌ده‌ستی پێ كراوه،‌ تاوه‌كو ئێستاش توانراوه‌ 170هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی ماڵان گرێ بدرێت."

ئومێد ئه‌حمه‌د گوتیشی: "ڕۆژانه‌ چه‌ند هه‌زار پێوه‌رێكی زیره‌ك گرێ ده‌درێت و به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو له‌ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جۆرە پێوه‌ره‌ گرێ ده‌دەین، چونكه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و پێوه‌رەوە ده‌توانین كۆنترۆڵی كاره‌با بكه‌ن."

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا پرۆسه‌ی گرێدانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با ته‌واو بێت و دواتریش له ‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان كاری پێ ده‌كرێت.

بڵند ئیبراهیم