هەواڵی کوردستان ئێستا

كۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی جارێكی دیكە دوادەخرێتەوە

كۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی جارێكی دیكە دوادەخرێتەوە
كۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی جارێكی دیكە دوادەخرێتەوە

2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

كەمێك پێش ئێستا،بڕیاردرا كۆبونەوە چاوەڕاوانكراوەكەی سبەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی بۆ رۆژی شەممە دوابخرێت.

جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بە خەندان-ی راگەیاند،"ئەمڕۆ ئێمە پرۆژە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیمان تەواوكردوە و دوای تەواوبونی كۆبونەوەكەشمان بڕیارماندا چوینە سەر گڵكۆی مام، ئەو ئامانەتیەی پێیانسپاردوین سبەی پێشكەشی كاك مستەفا چاو رەشی دەكەین كە وەك بەتەمەنترین ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كە سەرپەرشتی كۆبونەوەی یەكەمی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی دەكات".

سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆبونەوەكە، وتی،"بڕیاربو كە سبەی كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵە تازەكەی ناو بینای مەكتەبی سیاسی كۆن كۆببینەوە، بەڵام ئەمشەو ئاگاداریان كردینەوە كە كۆبونەوەكە بۆ رۆژی شەممە دواخراوە".

هەر سەبارەت بە دواین كارەكانی لیژنەكە ئەمشەو خەندان چاوپێكەوتنێك لەگەڵ جەزا سەید مەجید بڵاودەكاتەوە.