هەواڵی کوردستان ئێستا

فەلەستین لە بارەی "رێککەوتنی سەدە" داوای کۆبونەوەی کۆمکاری عەرەبی دەکات

فەلەستین لە بارەی "رێککەوتنی سەدە" داوای کۆبونەوەی کۆمکاری عەرەبی دەکات
فەلەستین لە بارەی "رێککەوتنی سەدە" داوای کۆبونەوەی کۆمکاری عەرەبی دەکات

2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
باڵیۆزی فەلەستین لە مسر رایگەیاند، بە ئامانجی گرتبەری رێکارەکانی وەڵامدانەوەی "رێککەوتنی سەدە" داوایان کردوە کۆبونەوەیەکی بەپەلەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە ئەنجام بدرێت.

دیاب لوح، باڵیۆزی فەلەستین لە مسر و نوێنەری ئەو وڵاتە لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، داوایان کردوە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کۆبونەوەیەک بە ئامادەبونی مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین لە قاهیرە ئەنجام بدرێت.

کۆبونەوەکە رۆژی شەممەی داهاتو لە قۆناغێکی هەستیاردا بەڕێوەبچێت


ئاماژەی بەوەشکردوە، "بڕیارە کۆبونەوەکە رۆژی شەممەی داهاتو لە قۆناغێکی هەستیاردا بەڕێوەبچێت کە پێویست دەکات وڵاتانی عەرەبی خاوەنی یەک هەڵوێست بن بۆ روبەروبونەوەی پرسی رەوای فەلەستین".

بە گوێرەی رێککەوتنامەکان پێشوتر، فەلەستین داوای کردبو دەوڵەتەکەیان بە گوێرەی سنورەکانی پێش ساڵی 1967 رابگەیەندرێت و پایتەختەکەی رۆژهەڵاتی قودس بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە ئامادەبونی گەورە بەرپرسانی جولەکە و کۆمارییەکان لە هۆڵی رۆژهەڵاتی کۆشکی سپی، "رێککەوتنی ئاشتی" بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستین رابگەیەنێت.