قایمقامى شنگال: هێزی بێگانه له سووریا و قه‌ندیل دێنه ناو شنگال
داوامان كردووه هێزیكی هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له شنگال جیگیر بكرێن
قایمقامی قه‌زای شنگال، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی (باس) ئاشكرای كرد، كه دوای ئه‌وه‌ی خانه‌سۆر له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردومان كراوه، ترسێكی زۆر له‌لای خه‌ڵكی سڤیل دروست بووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێستا خه‌ڵكی شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه، بەته‌واوی له گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان بێ ئومێد بوونه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بۆ دۆخی شنگال نه‌كرێت، ئه‌وا كاره‌ساتێكی دیكه‌ی مرۆیی له‌و ده‌ڤه‌ره ڕوو ده‌دات.
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئێستا خه‌ڵكی شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین، چاوه‌ڕوانیی هیچ ئایینده‌یه‌كی ڕۆشن و دواڕۆژێكی موژده‌به‌خش له‌و ناوچه‌یه و بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ناكرێت و سه‌باره‌ت به ڕۆڵی حكوومه‌تی عێراقیش له‌ناو ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و ناوچه‌كه ڕژد نییه، شنگال له‌ناو سنووری عێراقدا ته‌نیا وه‌ك ناو ماوه، ده‌نا له واقیعدا، شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه به‌گشتی، له‌لایه‌ن هێزی ناشه‌رعی و گرووپی چه‌كداری نایاسایی و میلیشیاكانه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاساكانی عێراق به‌ڕێوه ده‌برێت".
خه‌لیل به سه‌رسوڕمانه‌وه باسی له بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستیی ده‌وڵه‌تی عێراق كرد، به‌رامبه‌ر هاتنی هێزی بێگانه و نایاسایی له سووریا و قه‌ندیله‌وه بۆ ناو شنگال و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها خۆنهبانكردنی حكوومه‌تی عێراق له‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی ده‌یكه‌ن، به (سه‌یر)ی وه‌سف كرد و گوتی: "ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی خانه‌سۆر و شنگال، كه به‌ناچاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، ڕه‌وشی ئاسایش و ئارامی ته‌واو شێواو و ئاڵۆزه، هه‌ر گرووپه و هێزه و ده‌سته و تاقم و میلیشیایه، خۆی به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت، ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه ڕێگایان بده‌ن، دووباره زیدی خۆیان جێ ده‌هێڵن و ژیانی ئاواره‌یی ناو كه‌مپ و ژێر چادرهكان هه‌ڵده‌بژێرن".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕه‌وشی ناوچه‌كه خراپ و مه‌ترسیدارتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق به‌جدی بیر له چاره‌سه‌رێك نه‌كاته‌وه، ناوچه‌كه و خه‌لكه‌كه‌ی تووشی كاره‌ساتێكی دیكه‌ی مرۆیی ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی له خانه‌سۆر و گوتیشی: "به قسه و گه‌واهیی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت و به‌ناچاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه خانه‌سۆر، په‌كه‌كه ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و بنكه و باره‌گاكانی هێناوه‌ته ناو ماڵه‌كان و ناو ئاوه‌دانی، بۆیه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌و ناوه‌یان بۆردومان كرد و له هێرشه ئاسمانییهكهیاندا بنكه و باره‌گاكانی (یه‌په‌شه)یان كرده ئامانج".
قایمقامی شنگال ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تا ئێشتاش زیاتر له 363 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی شنگال له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ییدا ده‌ژین و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر 80%ی خه‌ڵكی ئاواره‌ی ناوچه‌كه نه‌یانوێراوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان و ده‌شڵێت: "له‌كاتێكدا دوای ئازادكردنی شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خه‌ڵكه‌كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان گه‌شه‌یان پێ بدرێت، سه‌قامگیری و ئاسایش به‌رقه‌رار بكرێت، بۆ ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جێ و ڕێی خۆیان، قه‌ره‌بووی قوربانی و زیانلێكهوتووان بكرێته‌وه، دادگاكان تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كه هاوكاریی تیرۆریستان بوون و تاوانیان له دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، به توندترین شێوه سزا بده‌ن، كه‌چی ڕێك به‌پێچه‌وانه‌وه، تا ئێستاش و به‌هۆی خۆسه‌پێنی هێزگه‌لی ناشه‌رعی و ده‌سته و تاقم و گرووپی چه‌كداری و ملیلیشیایی، سته‌م له خه‌ڵكی شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه و جینۆساید ده‌كرێن".