هەواڵی کوردستان ئێستا

عەبدولمەهدی: بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمو رێکارێک گیراوەتەبەر

عەبدولمەهدی: بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمو رێکارێک گیراوەتەبەر
عەبدولمەهدی: بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمو رێکارێک گیراوەتەبەر

2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بە ئامانجی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتدا هەمو رێکارێکی گرتوەتەبەر و تائێستا هیچ توشبویەک بەو ڤایرۆسە لە عێراق تۆمارنەکراوە.

عادل عەبدولمەدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بەوەشکردوە، "لیژنەی باڵای روبەربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێکاری لۆجستی پێویستی گرتوەتە بەر لەناویشیاندا گواستنەوەی ئەو عێراقییانەی لە چین بون".

تائیستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بەو ڤایرۆسە تۆمارنەکراوە


ئاماژەی بەوەشکردوە، "تائیستاش هیچ حاڵەتێکی توشبون بەو ڤایرۆسە تۆمارنەکراوە و ئێمەش هەمو رێکارێکی پێویستمان لە تەندروستی و فڕۆکەخانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە گرتوەتەبەر".

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێستای عێراقیش، عەبدولمەهدی رونیکردوەتەوە، "خۆپیشاندانەکان کە بوەتە هۆی داخستنی خوێندنگاکان بە فشاری هێز، قبوڵکراو نیە و ئەو ناڕەزاییانە بە ئاشتیخواز لە قەڵەمنادرێن".

نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە، بەمدواییانە لەچین سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە  ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە  گەیشتوەتە 106 كەس.