هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی ساختەکردنی نووسراوێکی وەزارەتەکە سکاڵای یاسایی تۆمار کرد

وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی ساختەکردنی نووسراوێکی وەزارەتەکە سکاڵای یاسایی تۆمار کرد
وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی ساختەکردنی نووسراوێکی وەزارەتەکە سکاڵای یاسایی تۆمار کرد

2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

 

لەبارەی ساختەکردنی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ بەمەبەستی هاوردەکردنی دووگ (دوونگی) بەستوو لە مەرزی باشماخ سکاڵای یاسایی لە دادگا تۆمار دەکرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێدا هاتووە، "داواکاری یاساییمان پێشکەش بەدادگا کرد، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەری ساختەکردنی نووسراو بەناوی وەزارەت و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کەبەمەبەستی هاوردەکردنی دووگ (دوونگی) بەستوو نوسراوەکە ساختەکرابوو".

دوێنێ وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ لە روونکردنەوەکەدا رایگەیاندبوو، "کەسێکی ساختەکار، بە نووسراوێکی ساختە هەوڵی هاوردەکردنی بڕێکی یەکجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستووی داوە، کە زیاتر لە ۱۰ ساڵە هاوردە کردنی بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەیە".

روونیشیکردبووەوە، کە نووسراوەکە لەسەر کڵێشەیەکی ساختە و دروستکراو کە جگە لە ساختەیی کڵێشەکە و لەیەکنەچوونی لەگەڵ کڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەکەش پڕە لە هەڵەی تەکنیکی و ئیداری زەق، هەر وەها ئیمزای ساختە بە ناوی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو خراوەتە سەر نووسراوەکە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کراوە.