هەواڵی کوردستان ئێستا

روسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی "رێککەوتنی سەدە" رادەگەیەنێت

روسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی "رێککەوتنی سەدە" رادەگەیەنێت
روسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی "رێککەوتنی سەدە" رادەگەیەنێت

2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، تاوتوێی "رێککەوتی سەدە" دەکەن کە ئەمڕۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند و هەڵوێستی فەلەستین و وڵاتانی عەرەبی بەلای مۆسکۆوە گرینگە.

تاتوێی نەخشەرێگاکە دەکەین و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکەش لەوبارەیەوە بە هەند وەردەگرین

لە یەکەمین کاردانەوەی وڵاتان بەرامبەر "رێککەوتنی سەدە" و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردو حکومەتی فەلەستین و ئیسرائیل، میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رونیکردوەتەوە، ئەوان تاتوێی نەخشەرێگاکە دەکەن و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکەش لەوبارەیەوە بە هەند وەردەگرن.

کەمێک بەرلەئێستا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەواشنتنی پایتەختی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ لە بارەی نەخشەرێگای ئیدارەکەی ئاماژەی بەوەکرد، "پرۆژەکە گرنگی زۆری بەبوژاندنەوەی باری ئابوری فەلەستین و ناوچەکە داوە، بەوپێیەش ئاستی هەژاری فەلەستینییەکان لەئاستێکی مەترسیداردایە، بۆیە پێویستە ژیانی پێکەوەیی هەڵبژێرن".

بەقەبارەی 50 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەفەلەستین دەکرێت

ئەوەشی خستەڕو، ئەگەر فەلەستین ژیانی ئاشتیانە هەڵبژێرێت بەقەبارەی 50 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی تێدادەکرێت و یەک ملیۆن دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت. 

ترەمپ وتیشی، "ئەوە بڕیارێکی قورس بوە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەرێک بۆ کێشەیەکی سەدان ساڵە، بەڵام ئەو بۆ ئەوە هەڵنەبژێردراوە کە خۆی لەبڕیارە قورسەکان بدزێتەوە".