هەواڵی کوردستان ئێستا

چەند بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندی سەرجەم ئەو ھاوڵاتیانەی لە پرۆژەکانی شاری نیشتەجێبونن دەدرێت

چەند بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندی سەرجەم ئەو ھاوڵاتیانەی لە پرۆژەکانی شاری نیشتەجێبونن دەدرێت
چەند بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندی سەرجەم ئەو ھاوڵاتیانەی لە پرۆژەکانی شاری نیشتەجێبونن دەدرێت

2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان، کۆمپانیاكان بۆیان نیە پارەی زبڵ و خاشاک و ئاو بەناوی خزمەتگوزرای وەربگرن.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی،"بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان 2020/6/1 دەریكردوە، كە تایبەتە بە سەرجەم ئەو ھاوڵاتیانەی لە پرۆژەکانی شاری نیشتەجێبونن، کۆمپانیا بۆی نیە پارەی زبڵ و خاشاک و ئاو بەناوی خزمەتگوزرای وەربگرێت. و کارەبای مۆلیدەی نێو پرۆژەکەش بە نرخێکی جێگیر دەفرۆشرێت."

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان نوسیویەتی،"ھەر کەسێک یەکەیەکی نیشتەجێبون بفرۆشێت یان بکڕێت ھیچ بڕە پارەیەک ناداتە خاوەنی پرۆژە، کەپێشتر وەردەگیرا"

دەشڵێت،"ئەوانەی قەرزی پرۆژەکانی نیشتەجێبونیان لایە، قەرزی کەڵەکەبویان لایە و نایانداوەتەوە لە ڕۆژی ھەڵگرتنی پاشەکەوت لێیان وەردەگیرێتەوە، لە غرامەکان دەبەخشرێن تاوەکو کاتی لادانی پاشەکەوت."

ئاماژەی بەوەشكردوە،"ئەو سومەندانەی 80٪‏ نرخی یەکەکانیان وەرگرتوە ماوەی دانەوەی قەرزەکانیان لە 10 ساڵەوە دەکرێتە 20 ساڵ. چەندین کەیسی پرۆژەکانی وەبەرھێنانمان ئامادەکردوە، لە ڕۆژانی ئایندەدا کاری لەسەر دەکەین."