هەواڵی کوردستان ئێستا

زانیاری لەسەر وێنەیەكی دو سەرۆكە كوردەكە

زانیاری لەسەر وێنەیەكی دو سەرۆكە كوردەكە
زانیاری لەسەر وێنەیەكی دو سەرۆكە كوردەكە

2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

لە ئێستادا وێنەیەكی پێكەوەیی هەردو سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە كە بە نوێترین وێنەی ئەو دو سەرۆكە كوردە دادەنرێت.

خەندان لە بەدواداچونێكدا سەبارەت بەو وێنەیە زانیاری دەستكەوت كە لە سەردانەكەی ئەم دواییەی هەردو سەرۆك بۆ سویسرا ئەو وێنەیە گیراوە.

ئەو وێنەیە لە سەردانەكەی ئەم دواییەی هەردو سەرۆك، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سویسراو بەشداریی كردنیان لە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس گیراوە

سەبارەت بە وێنەكە، فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند،"ئەو وێنەیە لە سەردانەكەی ئەم دواییەی هەردو سەرۆك، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سویسراو بەشداریی كردنیان لە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس گیراوە."

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم وتیشی،"وێنەكە نە لە شوێنی حەوانەوەی سەرۆك كۆمار گیراوە، نە شوێنی حەوانەوەی سەرۆكی هەرێم، بەڵكو لە یەكێك لە هۆڵەكانی كۆڕبەندی داڤۆس گیراوە و لەلایەن سەرۆك بەرهەم ساڵح، وێنەكە گیراوە".

پێشتریش سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاندبو، پەیوەندییەكانی نێوان سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم زۆر باشەو بەردەوام رۆژانە لەرێگەی تەلەفۆنەوە چەندین جار پێكەوە قسە دەكەن و لەسەر دواین روداوەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و جیهان بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەكەن.