هەواڵی کوردستان ئێستا

مونا قاوەچی: ئامانج لە یاسای چاکسازی هێنانەدی دادپەروەییە لە نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا

مونا قاوەچی: ئامانج لە یاسای چاکسازی هێنانەدی دادپەروەییە لە نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا
مونا قاوەچی: ئامانج لە یاسای چاکسازی هێنانەدی دادپەروەییە لە نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا

2020-01-29 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئامانجی پەرلەمانی کوردستان لە دەرچوانی یاسای چاکسازی بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ هێنانە کایەی دادپەروەری لە نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا.

مونا قاوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە کاتی پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ  ئەندامان و سەربازانی فەرماندەیی هێزی زێرەڤانی هەولێر رونیکردوەتەوە، "پێویستە ئەو پێکەوەژیانە کە شانازییەکی گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان بپارێزرێت و برەوی زیاتری پێبدرێت و زیاتر بە نێو کایەکانی کۆمەڵگەدا قوڵبێتەوە".

لەبارەی رۆڵی هێزە پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش، باسی لەوەکردوە " هێزی پێشمەرگە بە رابەرایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی داستانی گەورەیان بۆ هەرێمی کوردستان و سەرجەم جیهان تۆمار کرد و توانیان ئەفسانەی داعش تێک بشکێنن و بە زەلیلی نیشانی هەموو جیهانیان بدەن".

لەسەر پرسی چاکسازیش، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئەوەی خستوەتەڕو "ئەو پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت بە مەبەستی هێنانەکایەوەی دادپەروەری زیاتر لە نێوان سەرجەم چینو توێژەکانی هەرێمی کوردستان".