وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا: 50 سه‌ربازمان له‌هێرشه‌كه‌ی ئێران برینداربون
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، له‌ئه‌نجامی هێرشە موشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د لە عێراق، زیاتر له 50 سه‌ربازی ئه‌مریكی توشی له‌رینه‌وه‌ی مێشك بون.
زیاتر له 50 سه‌ربازی ئەمریکی برینداربون كه توشی له‌رینه‌وه‌ی مێشك بون
ئاژانسی فرانسی پرێس لە زاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) بڵاویکردەوە، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه موشه‌كییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران کردیە سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار، زیاتر له 50 سه‌ربازی ئەمریکی برینداربون كه توشی له‌رینه‌وه‌ی مێشك بون، له‌ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە 28ی ئەم مانگە، جۆناسۆن هۆفمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "34 سەربازی ئەمریکی بەهۆی هێرشە موشەکیەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد زەبری توند بەر مێشکیان کەوتوە و چارەسەری بۆ ئەنجامدراوە".
پێشتر، به‌رپرسانی ئه‌مریكا جه‌ختیانكرده‌وه، هیچ سه‌ربازێكیان له‌هێرشه‌كانی ئێران بریندار نه‌بون
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر، به‌رپرسانی ئه‌مریكا جه‌ختیانكرده‌وه، هیچ سه‌ربازێكیان له‌هێرشه‌كانی ئێران بریندار نه‌بون، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك كاپتن بیل ئۆربان وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "به‌هۆی هێرشه موشهكیهكانهوه 11 سه‌ربازمان برینداربون و گواستومانه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیاو كوه‌یت گواستراونه‌ته‌وه".
بەرەبەیانی حەوتی ئەم مانگە، سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و هەریری نزیک شاری هەولێر کرد، کە هێزەکانی ئەمریکای تیایدا نیشتەجێن، ئەوەش لە وەڵامی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و نۆ کەسی دیکە.