سه‌ربازێكی عێراق بە قەناس کوژرا
2020-01-29 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌قه‌زای بەعقوبه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله، له‌رێگه‌ی قه‌ناسه‌وه سه‌ربازێكی سوپای عێراق كراوه‌ته ئامانج و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، له‌ناحیه‌ی به‌هرزی سه‌ر به‌قه‌زای به‌عقوبه، ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له‌رێگه‌ی چه‌كی جۆری قه‌ناسه‌وه سه‌ربازێكی سوپای عێراق-یان كردوه‌ته ئامانج و كوشتویانه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆی زیادبونی جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستانی داعشه‌وه، سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی له سنوری نێوان دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامداوه‌و چه‌نجارێكیش له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جۆری F16ه‌وه بۆردومانی چەند ناوچه‌یه‌کی كردوه.