هەواڵی کوردستان ئێستا

ساڵی 2019 دوەم گەرمترین ساڵ بوە بە درێژایی 180 ساڵی رابردو

ساڵی 2019 دوەم گەرمترین ساڵ بوە بە درێژایی 180 ساڵی رابردو
ساڵی 2019 دوەم گەرمترین ساڵ بوە بە درێژایی 180 ساڵی رابردو

2020-01-29 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەپێی دو لێكۆڵینەوەی جیاواز ساڵی 2019 دوەم گەرمترین ساڵ بوە بە درێژایی 180 ساڵی رابردو.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "بەپێی دو لێكۆڵینەوەی جیا دەركەوتوە كە پلەكانی گەرمای تۆماركراو لەساڵی 2019 بەرزترین رێژەی تیادا بوە، دوای ساڵی 2016 یان بە واتایەكی دیكە ئەوەیان دوەم بەرزترین رێژەی پلەی گەرمییە كە بە درێژایی 180 ساڵی رابردودا تۆمار دەكرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، توێژینەوەکان لە رێگەی ئاژانسی ناسا و ئیدارەی نیشتیمانی بۆ ئۆقیانوس و بەرگەهەوا ئەنجامدراوە.

لە راپۆرتەكەی "ئیدارەی نیشتیمانی بۆ ئۆقیانوس و بەرگەهەوا"دا هاتوە، ساڵی 2019 بوە ساڵی 44 ەمین گەرمترین ساڵ كە یەك لەدوای یەك رێژەی بەرزی پلەی گەرمی تیایاندا تۆمار دەكرێن، دوای كۆكردنەوەی داتا لە 20.000 وێستگەی كەشناسی لە سەرتاپای جیهاندا.

هەروەها ساڵی 2019 بوە دوەم ساڵ لە نێو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دوای 1973 كە بەرزترین رادەی شێی و باران بارینی تیادا تۆمار كراوە.

دەرەنجامەكان ئاماژە بەوە دەدەن، "تا دێت بارودۆخ و ریتمكەكانی كەشوهەوا توندتر و ئاڵۆزتر دەبن لەسەر هەسارەی زەوی، بەرزبونەوەی نێوەندەكانی پلەی گەرمیی جیهانیی تا ئاستی 1.1 پلەی سیلیزیی یەكێكە لەو گۆڕانكاریانەو گەڕانەوەی بۆ باری پێشوتری نیمچە مەحاڵە".