هەواڵی کوردستان ئێستا

فەرماندەی پاسەوانی سنوور: تاكە چارەسەر بۆ نەهێشتنی بۆردوومان، دووركەوتنەوەی پەكەكەیە

فەرماندەی پاسەوانی سنوور: تاكە چارەسەر بۆ نەهێشتنی بۆردوومان، دووركەوتنەوەی پەكەكەیە
فەرماندەی پاسەوانی سنوور: تاكە چارەسەر بۆ نەهێشتنی بۆردوومان، دووركەوتنەوەی پەكەكەیە

2020-01-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

دهۆك-KDP.info- فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە دهۆك رایدەگەیەنێت، هۆكاری ئەوەی كە توركیا سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات، بوونی پەكەكەیە لە ناوچەكەدا، تاوەكو ئەوانیش هەبن، بۆردوومان بەردەوام دەبێت.

 دلێر فەرزندە زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بوونی پەكەكە لە ناوچەكە و سەر سنوورەكان بووەتە بارگرانییەكی گەورە بۆ سەر شانی خەڵكی كوردستان و، هاووڵاتیانیش زیانی زۆریان بەردەكەوێت و زەرەرمەندی یەكەم خەڵكی كوردستانە، چونكە رۆژانە خەڵك شەهید دەبێت، ئەوە جگە لە زیانی ماددی.

زێباری گوتیشی، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 200 گوند تەنها لە سنووری دهۆك چۆڵ كراون، هەروەها بە دەیان كەسیش شەهید بوون و بە هەزاران دۆنم زەویش ناتوانرێ كەڵكیان لێ وەربگیرێت.

ناوبراو ئاماژەشی دا، خەریكە ناوچە سنووریەكان دەبنە ناوچەی مەترسیدار بۆ خەڵك و ناتوانن بچنە گوندەكانی خۆیان، بۆیە تا پەكەكە لە ناوچەكە و سنوورەكان بێت، ئەو مەترسی و بۆردوومانە لەسەر هەرێمی كوردستان بەرەوام دەبێت.

دەشڵێ، باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی كۆتایی بەو مەترسی و بۆردوومانە بهێندرێت، ئەوەیە كە پەكەكە دوور بكەوێتەوە و چیتر نەبێتە هۆكاری زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان.

 

بڵند ئیبراهیم