مەحموود محەمەد بۆ KDP: دەمانهوێت بە شێوازێكی سەردەمیانە كۆنگرەی چواردەی پارتیمان ببەستین
هەولێر-KDP.info- مەحموود محەمەد، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پهیوهست بهو لیژنهیهی كه ههڵدهستێت به كارهكانی كۆنگرهی چواردهمینی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لیژنەی ئامادهكاری كۆنگرهی چوارده لە ئێستادا دەستی بە كارەكانی كردووە و سەرقاڵی ئامادەكارین دهشڵێ، دەمانەوێت بە شێوازێكی سەردەمیانە حزبایەتی بكەین و ئەو ئاوات و ئامانجانەی خەڵكی كوردستانیش لەناو بەرنامەكاندا ڕەنگ بداتەوه.
مەحموود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه بڕیار درا ئەمساڵ پارتی كۆنگرەی چواردەیەمی خۆی ببەستێت، بۆئەوەی ئەم كۆنگرەیەش، كۆنگرەیەكی سەركەوتوو و نەوعی بێت و كۆمەڵێك نوێگەریی پێوە دیار بێت هاوكات لهگهڵ سەردەم و قۆناغهكهدا خۆمان بگونجێنین كه چەندین ساڵە پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ڕێبازی بارزانی لە خزمەتی خەڵكی كوردستان و گەل و نیشتمانەكەیدا بووە، هەروەها چۆن بەم شێوازە پەرەی پێبدەین كە بتوانێت لەگەڵ هەموو گۆڕانكارییەكاندا بگونجێت و بەردەوام بێت لەو خزمەتكردنەی بە هۆی ئەم ڕێبازەوە بە خەڵكی كوردستانی كردووە."
مەحمود محەمەد گوتیشی، "ئێمە كۆمەڵێك خوشك و براین، هەم لە مەكتەبی سیاسی و هەم لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی و لهگهڵ ئهوهشدا كۆمەڵێك شارەزا و پسپۆڕی بواری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و فەلسەفی و بواری خوێندنی باڵا راوێژیان پێ كراوە، چونكە ئێمە دەمانەوێت بە شێوازێكی سەردەمیانە حزبایەتی بكەین و ئەو ئاوات و ئامانجانەی خەڵكی كوردستانیش هەیانە لە چۆنیەتیی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، لەناو بەرنامەكاندا ڕەنگ بداتەوە، هەر بۆیە لیژنەكە لە ئێستادا دەستی بە كارەكانی كردووە و سەرقاڵی ئامادەكارین."
فایزە كۆیی