پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی سێشەممەی بڵاو کردەوە
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی داهاتووی خۆی بڵاو کردەوە کە بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆببێتەوە.
پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره (9)ی ئاساییی رۆژی سێشهمه 2019/12/10ی بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە دراوە کە به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18) و برگه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (9)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 2019/12/10 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می پێشنیازه‌بڕیارى (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ى توركمان)، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.