هەواڵی کوردستان ئێستا

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی عەبدوڵڵا غەفار بێدوھی دەکات

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی عەبدوڵڵا غەفار بێدوھی دەکات
پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی عەبدوڵڵا غەفار بێدوھی دەکات

2020-01-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


بەڕێزان خانەوادەی عەبدوڵڵا غەفار بێدوھی

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا غەفار بێدوھی) برای ھەردوو شەھید(شەعبان غەفار و عەلی غەفار بێدوھی)مان بیست.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و تەواوی  کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان