شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:به‌هۆى هێرشێكى تیرۆرستانى داعش دوو كارمه‌ندى ئه‌منى له‌كه‌ركوك شه‌هیدبوون
2020-01-30 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی
به‌غدا – اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ،ڕایگه‌یاند له‌ئه‌نجامى هێرشێكى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌ركوك دوو كارمه‌ندى ئه‌منى شه‌هید بوون.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه:دوو جه‌نگاوه‌رى سریه‌ى چواره‌م له‌فه‌وجى یه‌كه‌مى لیوا چل وپێنج له‌دواى هێڕشێكى تیرۆرستانى داعش بۆ بازگه‌یه‌كى سه‌ر به‌سرییه‌كه له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كى به‌غدا-داقووق له‌پارێزگاى كه‌ركوك شه‌هید بوون.
هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ئه‌ركه‌كانیان له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش بۆ پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا.