هەواڵی کوردستان ئێستا

بەوێنە.. پیشانگایەكی كتێب لە زانكۆی سۆران كرایەوە

بەوێنە.. پیشانگایەكی كتێب لە زانكۆی سۆران كرایەوە
بەوێنە.. پیشانگایەكی كتێب لە زانكۆی سۆران كرایەوە

2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

بەڕێوەبەرایەتیی كتێبخانەی گشتیی زانكۆی سۆران، بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاوی دەزگای چاپ و كتێبخانەكان و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێم، پیشانگایەكی كتێبی لە زانكۆی سۆران کردەوە.

د. هەژار رەحیمی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەمەبەستی ئاسانكاریی زیاتر بۆ قوتابیان، لە دۆزینەوەی سەرچاوە بۆ توێژینەوە و زیاتر برەودانیان بە زانست و زانیاری، ئەمڕۆ یەكشەممە 1/12/2019 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كتێبخانەی گشتیی زانكۆ و بەبەشداریی ژمارەیەكی بەرچاوی دەزگای چاپ و كتێبخانەكان، پیشانگایەكی كتێب لە هۆڵی فاكەڵتی ئادابی زانكۆی سۆران كرایەوە".

گووتیشی: "ئەوە سێیەمین پیشانگای ساڵانەی كتێبە کەلە زانكۆكەمان دەكرێتەوە و تا رۆژی 5/12/2019 بەردەوام دەبێت و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆكەمان دەتوانن بۆ بەدەستهێنانی كتێبی جۆراوجۆر سەردانی بكەن".