هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجامی لێژنەی بەدواداچوونی پەرلەمان بۆ کەیسی گیانلەدەستدانی هاووڵاتی مەجید برایم

ئەنجامی لێژنەی بەدواداچوونی پەرلەمان بۆ کەیسی گیانلەدەستدانی هاووڵاتی مەجید برایم
ئەنجامی لێژنەی بەدواداچوونی پەرلەمان بۆ کەیسی گیانلەدەستدانی هاووڵاتی مەجید برایم

2020-01-30 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر -KDP.info- دوابەدوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونی کەیسی گیانلەدەستدانی هاووڵاتی مەجید برایم، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٩/١/٢٠٢٠، لێژنەکە ئەنجامی بەدواداچوونەکەیان خستە ڕوو، ئەمەی خوارەوە وردەکاریی بەدواداچوونەکەیانە:

دوابه‌دواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كی به‌ سەرۆکایەتیی عوسمان كه‌ریم سواره‌ و به‌ یاوه‌ریى به‌رێزان، ڕۆمیۆ هه‌كارى، ڕزگار محەمەد مەحموود، سه‌عید هەرکی، حه‌سیبه‌ گه‌ردى، هیمداد سه‌باح، زكرى زێبارى، شادى نه‌وزاد، د. وه‌عدى سلێمان عەلى له‌سه‌ر كه‌یسى گیانله‌ده‌ستدانى مه‌جید برایم، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ئاسایشیان كرد و گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ڵ له‌سه‌ر دۆسییه‌كە كرا، هۆكاره‌كانى گرتن و گیانله‌ده‌ستدانى هاووڵاتى، مه‌جید برایم، بۆ لیژنه‌ ڕوون كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوكاریى ته‌واو كرا بۆ لیژنه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى خۆى بكات به‌ شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى.

دواتر لیژنه‌كه‌ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆ بوونه‌وه‌ و زانیاریى ته‌واو له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ بۆ ئه‌ندامانى لیژنه‌ خڕایه‌ ڕوو و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌ و دۆكیۆمێنته‌كان خڕانه‌ ڕوو.

لیژنه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ى ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ئاسایش و به‌ندیخانه‌وە، شوێنى گیانله‌ده‌ستدانى ناوبڕاویشی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و وه‌ڵامى پێویستى ئه‌ندامانى لیژنه‌ درایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌ردانى لیژنه‌ى پزیشكى دادى له‌ هه‌ولێر كرا، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆى كردبوو له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ و ئاگادار كراین كه‌ ته‌رمه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى كۆیه‌ و سلێمانیش كراوه‌. به‌رێز عوسمان، سێده‌رى سه‌ردانى كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ڕاپۆرتى ئه‌وانیش بخرێتە ڕوو.

هه‌روه‌ها سه‌ردانى ماڵى ناوبواو كرا و وته‌ى كه‌سوكارى وه‌رگیرا له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ و شێوازى گرتنه‌كه‌ى و ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ماددانه‌ى كه‌ پێى گیراوه‌.

لیژنه‌كه‌ به‌دواداچوونى پێویستى كردووه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌، چاوه‌ڕێى كۆتاییى ئه‌نجامه‌كانى دادگا و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌بین و وه‌ك لیژنه‌ى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانى، پشتگیرى له‌ به‌یاننامه‌ى ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ین و هیچ خاڵێكى وا تێبینى نه‌كراوه،‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ى ڕاگه‌یەندراوى ئاسایش بێت، بۆیه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه،‌ لیژنه‌ چاودێریى كه‌یسه‌كه‌ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ڕاپۆرتى كۆتایى به‌ شێوه‌یه‌كى یاسایی له‌ ڕێگه‌ى داموده‌زگاى په‌یوه‌ندیدارەکانی وەک دادگا و پزیشکی دادییه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان و ڕاى گشتى بخرێته‌ ڕوو.